پردێکی سەرەکی ئۆتۆمبێل لە ئیتاڵیا داڕما
"بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی"
K24 – ههولێر:
بەهۆی باوبارانی زۆر لە شاری جەنەوای ئیتاڵیا پردێکی سەرەکی ئۆتۆمبێل دادەڕمێت و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
پردەکە بەناوی مۆراندی درێژییەکەی 182 مەترە و لە ژێریشی ناوچەیەکی پیشەسازی و جەنجاڵ هەیە.
لە ئێستادا پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان بە دوای قوربانیاندا دەگەڕێن و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاکو ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندارن.
H.j