پردێکی سەرەکی ئۆتۆمبێل لە ئیتاڵیا داڕما

"بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی"

K24 – هه‌ولێر:

بەهۆی باوبارانی زۆر لە شاری جەنەوای ئیتاڵیا پردێکی سەرەکی ئۆتۆمبێل دادەڕمێت و بەهۆیەوە دەیان کەس بوونەتە قوربانی.

پردەکە بەناوی مۆراندی درێژییەکەی 182 مەترە و لە ژێریشی ناوچەیەکی پیشەسازی و جەنجاڵ هەیە.

لە ئێستادا پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان بە دوای قوربانیاندا دەگەڕێن و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تاکو ئێستا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیکەش بریندارن.

H.j