ئه‌ردۆغان: بۆ بنبڕ‌كردنى تيرۆر له‌گه‌ڵ عه‌بادى گه‌يشتينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش
عێراق پشتيوانى توركيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيان كرده‌وه و توركيا ئاماده‌يى خۆى ده‌ربڕى بۆ هاوكاريكردنى عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌واوى پشكى عێراق له ئاوى رووباره‌كانى ديجله و فورات.
له كۆنگره رۆژنامهوانييه هاوبهشهكهياندا، ئه‌ردۆغان گوتى: "كێشه‌كانى عێراق، كێشه‌ى ئێمه‌شن. ئێمه ئاماده‌ين ئه‌وه‌ى له ئه‌ستۆمانه له بوارى ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌قامگيرى و خۆشگوزه‌رانى عێراق و سه‌قامگيرى توركيا ئه‌نجامى بده‌ين. چاره‌نووسى هه‌ردوو وڵاته‌كه‌مان يه‌ك شته. هه‌ر بۆيه توركيا ئاماده‌ى هه‌موو هاوكاريكردنێكى عێراقه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌مان باسكردن كه له بوارى ئاو و وزه پێويسته بيانگرينه به‌ر. له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق رێككه‌وتين له بواره‌كانى ئابوورى و ئاسايش هه‌ماهه‌نگيمان زياتر بێت".
ئاشكراشيكرد، "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق گه‌يشتينه تێگه‌يشتنێكى هاوبه‌ش له بوارى بنبڕ‌كردنى تيرۆر به تايبه‌تيش تيرۆرى پارتى كرێكارانى كوردستان".
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ردوو لا باسيان له كردنه‌وه‌ى دووه‌م ده‌روازه‌ى سنوورى له نێوان عێراق و توركيا كردووه. گوتيشى: "ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا ده‌بێت و هه‌نگاوى كردارى بۆ جێبه‌جێكردنى دهگرينه به‌ر".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، له ئێستادا ساڵانه قه‌باره‌ى بازرگانى نێوان عێراق و توركيا 11 مليار دۆلاره و كار ده‌كه‌ن بۆ زياتر كردنى ئه‌و قه‌باره‌يه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ردۆغاندا، عه‌بادى گوتى: "له بواره‌كانى ئاو، ئاسايش، كشتوكاڵ، وزه، ده‌روازه سنوورييه‌كان، وه‌به‌رهێنان، دۆسيه‌كانى په‌يوه‌ست به رۆشنبيرى و پيشه‌سازى و بازرگانى گفتوگۆمان كرد".
عه‌بادى گوتيشى: "عێراق پشتيوانى توركيا ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و قه‌يرانه داراييه‌ى كه وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه".
ئ.ر