شاره‌زايانى هه‌واڵگرى مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌يه توركيا بيه‌وێت تۆڵه له ئه‌مه‌ريكا بكاته‌وه
ته‌نگژه‌ى سياسى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له سووريا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانى هه‌واڵگرى له ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا له‌و بڕوايه‌دان، ته‌نگژه‌ى سياسى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له سووريا ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا دووپاتيكردووه‌ته‌وه، له منبج ده‌ورييه‌ى سه‌ربازى هاوبه‌شيان هه‌يه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه به رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزيان راگه‌ياندووه، ئه‌و ناكۆكييه سياسييه‌ى نێوان ئه‌مه‌ريكا و توركيا كاريگه‌رى له‌سه‌ر شه‌ڕى دژ به داعش ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه له زارى به‌رپرسێكى باڵاى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ريكى و به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌وروپا له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر رايگه‌ياندووه، ئه‌و به‌رپرسانه نيگه‌رانن له‌وه‌ى توركيا هاوكارييه‌كانى سه‌باره‌ت به زانيارى هه‌واڵگرى له باره‌ى داعشه‌وه بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رابگرێت.
ئه‌و به‌رپرسانه ترسى خۆيان نه‌شاردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى توركيا چيديكه له سنووره‌كانييه‌وه رێگرى له چوونى تيرۆريستان بۆ سووريا نه‌كات.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى داعشه‌وه له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى لێدوان و زانيارى ئه‌وتۆ دژى توركيا بڵاوده‌كرانه‌وه و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، كه چاوپۆشى له گه‌يشتنى تيرۆريستان بۆ سووريا ده‌كات.
توركيا به رێگه‌ى سه‌ره‌كى تێپه‌ڕينى چه‌كدارانى داعش له ئه‌وروپاوه بۆ سووريا هه‌ژمار ده‌كرا.
زۆربه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه به ديلى كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى دووپاتيان كردووه‌ته‌وه، كه له رێگه‌ى توركياوه خۆيان گه‌ياندووه‌ته سووريا.
شاره‌زا سه‌ربازى و هه‌واڵگرييه‌كان مه‌ترسى ئه‌وه‌يان بۆ درووست بووه، له كاردانه‌وه‌يدا دژى ئه‌مه‌ريكا، توركيا جارێكى ديكه رێگه به تێپه‌ڕينى چه‌كداره تيرۆريسته‌كان بۆ سووريا بدات.
ئ.ر