نيويۆرك تايمز: مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه توركيا دژى ئه‌مه‌ريكا پشتيوانى تيرۆريستان بكات
حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك سزاى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاندووه
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى سياسى، سيت جونز، كه سه‌رۆكايه‌تى پرۆژه‌ى مه‌ترسييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له سه‌نته‌رى توێژينه‌وه نێوده‌وڵه‌تى و ستراتيژييه‌كانى واشنتن ده‌كات، رايگه‌ياند، مه‌ترسى ئه‌وه هه‌يه توركيا بيه‌وێت پشتيوانى له گرووپه تيرۆريستييه‌كان بكات.
سيت جۆنز به رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى ئه‌مه‌ريكى راگه‌ياندووه، له وه‌ڵامى سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، ئه‌نقه‌ره ره‌نگه هاوكارى زياتر پێشكه‌شى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام بكات، كه به‌ره‌ى نووسره‌ى تيرۆريست و باڵى رێكخراوى قاعيده له سووريا، بڕبڕه‌ى پشتى ئه‌و ميليشيا چه‌كدارييه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: سه‌ره‌ڕاى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى بۆ دژايه‌تيكردنى داعش، به‌ڵام توركيا چه‌كداره ئيسلامييه توندڕه‌وه‌كان و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى به‌كارهێناوه و شان به شانى سوپاكه‌ى رێكيخستوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كه هێزێكى كوردييه و له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانى لێده‌كرێت.
له‌و باره‌يه‌وه، ئارۆن شتين، شاره‌زا له كاروبارى توركيا، له په‌يمانگه‌ى ئه‌تڵه‌سى، كه نووسينگه‌ى سه‌ره‌كى له واشنتنه، به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، توركيا له هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش سارد نابێته‌وه. چونكه زۆر به باشى له مه‌ترسى ئه‌و رێكخراوه تێگه‌يشتووه.
به هۆى دۆسيه‌ى ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنى ئه‌مه‌ريكييه‌وه له لايه‌ن توركياوه، حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا ژماره‌يه‌ك سزاى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاندووه.
له ديارترين ئه‌و سزايانه، سزادانى هه‌ريه‌ك له وه‌زيرى ناوخۆ و وه‌زيرى دادى توركيا و سه‌پاندنى باجى زۆرتره به‌سه‌ر ئاسنى هه‌نارده‌كراوى توركيادا، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى شڵه‌ژانى ره‌وشى ئابوورى و دارايى توركيا و ليره‌ى توركى به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو به‌هاى كڕين و مامه‌ڵه‌پێوه‌كردنى له‌ده‌ستداوه و توركيا رووبه‌ڕووى دژوارييه‌كى به‌رچاوى ئابوورى بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر