بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى مه‌ترسى شه‌ڕى ئيدلب هه‌وڵى زياتر ده‌درێت
سوپاى سووريا ئاماده‌كارييه‌كانى ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر شارى ئيدلب
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌يه‌كى رووسى بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌وڵێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئيدلب و رێگه‌گرتن له روودانى شه‌ڕ.
سوپاى سووريا ئاماده‌كارييه‌كانى ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر شارى ئيدلب له باكوورى سووريا.
رووسه‌كان له‌و بڕوايه‌دان پێويسته ئيدلب بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر كۆنترۆڵى سوپاى سووريا.
توركيا پشتيوانى گرووپ و رێكخراوه چه‌كدارييه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا ده‌كات، كه ئێستا سه‌رجه‌ميان له ئيدلب كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌نقه‌ره دژايه‌تى خۆى بۆ هه‌ر جۆره هێرشێكى سوپاى سووريا بۆ سه‌ر ئيدلب ده‌ربڕيوه و ئه‌و هه‌وڵه‌ى سوپاى سووريا به كارێكى خۆكوژانه وه‌سفده‌كات.
ماريانا بيلينكايا و كيرێل كريڤۆچييڤ، كه دوو شاره‌زاى رووسيين، وتارێكيان له رۆژنامه‌ى كومێرسانتى رووسى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
وزيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌يدا به وردى له باره‌ى پرسى ئيدلبه‌وه گفتوگۆيان كردووه.
هاوكات هه‌ردوو وه‌زير ئاماده‌كارييه‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌يان تاوتوێكردووه، كه بڕياره مانگى داهاتوو له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕياره له (7ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) سه‌رۆك و راوێژكارى هه‌ريه‌ك له رووسيا، توركيا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا له ئه‌سته‌نبوڵ كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا و ره‌وشى ئيدلب.
بيرۆكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، هى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه.
رووسيا و توركيا وه‌ك وڵاتانى كۆنگره‌كانى ئه‌ستانه و ئه‌ڵمانيا وه‌ك وڵاتێك كه زۆرترين په‌نابه‌ر روويان تێكردووه و فه‌ره‌نساش نوێنه‌رايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا، ئه‌رده‌ن و سعوودييه ده‌كات.
بيرۆكه‌كه ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر زه‌وى ده‌كرێت دوو وڵات يان سێ وڵاتى رووسيا و ئێران و توركيا پرسه‌كان يه‌كلا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ ئاستى سياسى ئه‌وا پێويسته وڵاتانى زلهێزى جيهانيش له‌وانه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا و به‌ريتانيا و ئه‌مه‌ريكا به‌شدارى بكه‌ن.
يه‌كێك له گرفته‌كانى به‌رده‌م شه‌ڕى ئيدلب، ئه‌گه‌رى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونى 700 هه‌زار هاووڵاتييه له شاره‌كه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى توركيا و رووسيا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران.
رووسيا ده‌يه‌وێت شه‌ڕى ئيدلب نه‌كرێت و كۆتايى به به‌ره‌ى نووسره بێت بێ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق ئاڵۆزتر بن.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر