هه‌رێمى ئيگۆره‌كانى چين ده‌كرێته سه‌ربازگه‌ى تايبه‌ت به په‌روه‌رده‌كردنه‌وه
حكومه‌تى چين ره‌تيده‌كاته‌وه سه‌ربازگه‌ى له‌و جۆره‌ى هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
شينچيانگ ده‌كرێته سه‌ربازگه‌ى مه‌شق، ناونيشانى وتارێكى شاره‌زاى رووسى ميخائيل كورۆستيكۆڤه، كه له رۆژنامه‌ى (كومێرسانت) سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى چين له‌گه‌ڵ ئيگۆره موسڵمانه‌كان و ده‌ستگيركردنى سه‌دان هه‌زار كه‌س لێيان بڵاويكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌ى ئه‌و شاره‌زا رووسييه‌دا هاتووه:
نوێنه‌رى ليژنه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ نه‌هێشتنى ره‌گه‌زپه‌رستى، رايگه‌ياندووه، نزيكه‌ى مليۆنێك هاووڵاتى موسڵمانى ئيگۆر، به بێ دادگاييكردن زيندانى كراوون. ئه‌و زيندانيانه خراونه‌ته سه‌ربازگه‌ى تايبه‌ته‌وه و ناو له سه‌ربازگه‌كان نراوه، (سه‌ربازگه‌ى دووباره په‌روه‌رده‌كردنه‌وه)، به‌ڵام حكومه‌تى چين ره‌تيده‌كاته‌وه سه‌ربازگه‌ى له‌و جۆره‌ى هه‌بێت، كه‌چى شاهێدحاڵه‌كان پێچه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان ده‌سه‌لمێنن.

به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى، چين هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ رێگه‌گرتن له‌توندڕه‌وى، وه‌ك خۆى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتدارانى چين ده‌ڵێن، پێنج هه‌زار هاووڵاتى ئيگۆر په‌يوه‌ندييان به رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه‌وه كردووه.
توێژه‌رى سه‌نته‌رى توێژينه‌وه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى دوورى سه‌ر به ئه‌كاديمياى رووسيا بۆ زانسته‌كان، ئيڤان زوينكۆ له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: ئيگۆره موسڵمانه‌كان ناچار ده‌كرێن رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان بشكێنن، ريش بتاشن، ته‌نانه‌ت چه‌قۆى چێشتخانه‌ى ماڵه‌كانيان ده‌بێت تۆمار كرابێت لاى حكومه‌ت. هه‌ر كاتێك بێت، له شه‌قام و شوێنه گشتييه‌كان مۆبايله‌كانيان لێ ده‌سه‌نرێت و ده‌پشكێنرێت. چوونه ده‌ره‌وه‌يان له ژێر چاودێرييه‌كى زۆر تونده. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ش سه‌ربازگه‌ى تايبه‌ت كراونه‌ته‌وه و هه‌زارانيان خراونه‌ته ئه‌و سه‌ربازگانه‌وه.

وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى كومێرسانت له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه كه چه‌ند جارێك سه‌ردانى چينجيانگى كردووه و چه‌ند كه‌سێك له زيندانيانى پێشووى ئه‌و سه‌ربازگانه ده‌ناسێت، بڵاويكردبوويه‌وه، كه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئه‌و سه‌ربازگانه چاندنى ترس و ملپێكه‌چكردنى موسڵمانه‌كانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتبووى: هه‌موو زيندانييه‌كان يه‌ك جۆر جلوبه‌رگيان له‌به‌ر ده‌كرێت. كارى زۆر قورسيان پێده‌كرێت و ناچار ده‌كرێن سروودى نيشتيمانيى چين و گۆرانييه نيشتيمانييه‌كان بڵێنه‌وه و سه‌يرى فيلمه نيشتيمانييه‌كان بكه‌ن. ئه‌وانه‌يان كه كه‌سوكاريان چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه‌كه و چينى به‌جێهێشتووه، وێنه‌ى كه‌سه‌كان ده‌هێنرێت و زيندانييه‌كان ناچار ده‌كرێن دان به‌وه‌دا بنێن كه ئه‌وانه خيانه‌تيان له چين و حكومه‌تى وڵاته‌كه‌يان كردووه.

سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى فه‌رمانه‌كان بكرێت، ئه‌وا سزاى زيندانييه‌كان ده‌درێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، كه‌س نازانێت له‌وێ كه‌ى رزگارت ده‌بێت، هه‌يه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ئازاد ده‌كرێت و هه‌شيانه ساڵ و نيوێك له سه‌ربازگه‌كاندا ده‌يهڵنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاشكرايكردووه، هۆكارى سه‌ره‌كى دانانى ئه‌و سه‌ربازگانه و ده‌ستگيركردنى موسڵمانه‌كان جێبه‌جێكردنى درووشمه ئاينييه‌كان، يان چه‌ند جارێك سه‌ردانى مزگه‌وت، يان خوێندنه‌وه‌ى نووسراوه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان يانيش بوونى خزمێكه كه چينى به‌جێهێشتووه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر