فه‌رمانده‌يه‌كى په‌كه‌كه له شنگال كوژرا
بۆردومانى چياى شنگال و ده‌وروبه‌رى كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شنگال، به‌رپرسى كهجهكهى سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال ئيسماعيل ئۆزده‌ن، ناسراو به زه‌كى شنگالى كوژرا.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، زه‌كى شنگالى يه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى له لايه‌ن توركياوه داواكراو بووه و ناوى له ليستى سوورى سوپاى توركيادا بووه.

كوژرانى ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى كه‌جه‌كه له شنگال له ميانى ئه‌و ئۆپراسيۆنه ئاسمانييهدا هات، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فڕۆكه توركييهكان كرديانه سه‌ر شنگال.
پێشتر په‌يامنێرى كوردستان24، له شنگال رايگه‌ياند، كاتژمێر (5:00)ـى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌ك فڕۆكه ناوچه‌كانى شلۆ و بازگه‌ى سێگۆشه‌ى شنگال و ئوم زوبيانيان بۆردومان كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه، خدێدا جوكى، به‌ڕێوبه‌رى ناحيهى سنوونێ تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، بۆردومانى يه‌كه‌م شه‌قامى سه‌ره‌كى له شلۆ كردووه‌ته ئامانج و دواى چه‌ند خولهكێكيش بازگه‌ى سێگۆشه‌ى شنگال بۆردومان كراوه.

گوتيشى: ئه‌و بازگهيه هه‌ريه‌ك له سوپاى عێراق و يه‌كينه‌كانى به‌رگرى شنگال (YBŞ) به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن.
جوكى ئه‌وه‌شى گوت: بۆردومانى سێيه‌م ده‌وروبه‌رى شلۆ و چياى شنگالى كردووه‌ته ئامانج.
زه‌كى شنگالى له‌دايكبووى 1952ى شارى باتمانى باكوورى كوردستانه و له ريزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا چه‌ندين به‌رپرسيارێتى هه‌بووه.

زه‌كى شنگالى پێشتر بۆ ماوه‌يه‌ك فه‌رمانده‌ى يه‌كينه‌كانى به‌رگرى شنگال بووه و به‌رپرسى كه‌تيبه‌كانى لالشى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى بووه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، فڕۆكه‌كانى توركيا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێكيان كردووه له ناوچه‌ى شلۆى خۆرئاواى ناحيهى سنوونێى سه‌ر به قه‌زاى شنگال و ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى په‌كه‌كه و چوار چه‌كدارى يه‌كينه‌كانى به‌رگرى شنگال كوژراوون.

به‌رپرسانى ئيدارى ناوچه‌كه ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى په‌كه‌كه له گوندى كۆجۆ بووه، كه ده‌كه‌وێته خۆرئاواى چياى شنگال و له كاتى گهڕانهوهيدا كراوه‌ته ئامانج.
تا ئێستا ميدياى په‌كه‌كه و سه‌ركردايه‌تى ئه‌و حزبه هيچ لێدوان و زانيارييه‌كيان له باره‌ى كوژرانى ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌ى حزبه‌كه‌يان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
كوژرانى زه‌كى شنگالى هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستان له 15ى ته‌باخى 1984 دژ به سوپاى توركيا.
ئه‌م بۆردومانه دواى ئه‌وه دێت، دوێنێ سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى كۆبوويه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، هێرشده‌كه‌نه سه‌ر قه‌نديل و ئه‌گه‌ريش پێويست بكات ده‌چنه شنگال و ناهێڵن شنگال ببێته لانكه‌ى تيرۆريستان.
ئ.ڕ