واشنتن: ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره قه‌شه برانسۆنیش ئازاد بكات باج له‌سه‌ر كانزاكانی توركیا هه‌ڵناگرین
"ئه‌و دۆخه‌ی توركیا تێی كه‌وتووه هیچ په‌یوه‌ندی به هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه نییه"
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی دووپاتیكرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و باجه هه‌ڵناگرێت كه له‌سه‌ر كانزا و مادده ڕه‌قه‌كانی توركیای داناوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره قه‌شه برانسۆنیش ئازاد بكات.
ساره سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌و باجه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كانزا هاورده‌كراوه‌كانی توركیای داناوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه برانسۆنه‌وه نییه و گوتیشی، ئه‌و باجه‌ی توركیا له‌سه‌ر كاڵا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی داناوه هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه.
سانده‌رز دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و باجه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه له‌سه‌ر كاڵاكانی ئه‌مه‌ریكا دانراوه جێگای داخه و هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌یه. ئه‌و باجه‌ش كه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كانزاكانی توركیای داناوه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه، به‌ڵام توركیا به‌م هه‌نگاوه‌ی كاردانه‌وه‌ی خۆی نیشاندا".
سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ش كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرس و دامه‌زراوه‌ی توركیادا سه‌پاندووه، سانده‌رز جه‌ختی كرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی توركیا قه‌شه برانسۆن ئازاد ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه ده‌كات كه به‌سه‌ر توركیایدا سه‌پاندووه".
وته‌بێژی كۆشكی سپی گوتیشی، واشنتن له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ئابووری توركیا و دابه‌زینی نرخی لیره‌ی توركی ده‌كات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، كیشه‌كانی توركیا په‌یوه‌ندییان به ستراتیژیه‌ت و سیاسه‌تێكی دوور و درێژه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندییان به هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه نییه.
دوای ئه‌وه‌ی قه‌شه برانسۆن به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر و تێوه‌گلان له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی شه‌وی 15ی ته‌ممووزی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كرد ناوبراو ئازاد بكات، به‌ڵام توركیا ئه‌و داواكاریه‌ی ره‌تكرده‌وه، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن گرژی تێكه‌وت و ئاڵۆزییه‌كان به ئاستێك گه‌یشتن، كه ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و به‌رپرس و وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست و 45%ى به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و ئابووری توركیا رووی له ئاقارێكی مه‌ترسیدار كرد.
H.B