"هه‌ر وڵاتێك پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران نه‌بێت به‌رپرسیار ده‌بێت"
هێزه‌ر ناوێرت بۆ كوردستان 24: ئەو وڵاتانە بە بەرپرسیار دەزانین كه پیشێلی سزاکان دەکەن

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڕه‌شه له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر پابه‌ندی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر تاران نه‌بێت، به هه‌مان شێوه سزای ئابووری ده‌خرێته سه‌ر.
هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی لۆری میلرۆی، په‌یامنێری كوردستان 24 له واشنتن له باره‌ی پابه‌ند نه‌بوونی عێراق به سزاكانی سه‌ر ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پێشێلی بڕیاره‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن به سزاكانی سه‌ر ئێران، به‌رپرسیار ده‌بن.
ناوێرت شه‌وی رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئێوە لە نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە ئێران و بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتە تێدەگەن. ئێمە بەردەوام ئەو وڵاتانەی پیشێلی سزاکان دەکەن بە بەرپرسیار دەزانین".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند، به‌غدا به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی پابه‌ندی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌بێت، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به بازرگانی نێوانییان، به‌ڵام چیدیكه مامه‌ڵه‌ی نێوان به‌غدا و تاران به دۆلار نابێت.
هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، ئاگاداری ته‌واوی بانكه‌كانی كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی چیدیكه له بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ تاران، مامه‌ڵه به دۆلار نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش وه‌ك پابه‌ندییه‌ك به سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران، ساڵانه ده‌گاته 6.6 ملیار دۆلار و ساڵانه‌ش سێ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانی، سه‌ردانی شوێنه ئایینییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
ا. م