ئه‌مه‌ريكا دژى كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌وه‌ستێته‌وه
ئه‌مه‌ريكا دژايه‌تى خۆى بۆ هه‌وڵێكى رووسيا و توركيا سه‌باره‌ت به سووريا راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، "هيچ جێگره‌وه‌يه‌ك بۆ دانووستانه‌كانى جنێڤ سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى ره‌وشى سووريا په‌سند ناكه‌ين".
هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، "جنێڤ جێگره‌وه‌ى نييه. ئه‌مه‌ش هۆكارى ئه‌وه‌يه جارێكى ديكه سووربوونى خۆمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى پرسى سووريا له رێى جنێڤه‌وه دووپات بكه‌ينه‌وه".
گوتيشى: "پرۆسه‌ى دانووستانه‌كانى جنێڤ به چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چووه و ئه‌وه‌ش ته‌نيا رێگه‌يه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى سياسى دوور مه‌ودا بۆ قه‌يرانى سووريا".
سه‌باره‌ت به به‌شداريكردنى ئه‌مه‌ريكا له‌و كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌ى كه‌وا بڕياره له ئيسته‌نبوڵ سه‌باره‌ت به پرسى سووريا ئه‌نجامبدرێت، هێزه‌ر ناوێرت گوتى: "زانياريم له‌و باره‌يه‌وه نييه".
بڕياره له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوودا له ئيسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه‌يه‌كى لوتكه‌يى بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا به تايبه‌تيش پرسى ئيدلب ئه‌نجامبدرێت.
دوێنێ، رۆژنامه‌يه‌كى رووسى بڵاويكرده‌وه، هه‌وڵێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئيدلب و رێگه‌گرتن له روودانى شه‌ڕ.
له‌و باره‌يه‌وه، ماريانا بيلينكايا و كيرێل كريڤۆچييڤ، كه دوو شاره‌زاى رووسيين، وتارێكيان له رۆژنامه‌ى كومێرسانتى رووسى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
وزيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌يدا به وردى له باره‌ى پرسى ئيدلبه‌وه گفتوگۆيان كردووه.
هاوكات هه‌ردوو وه‌زير ئاماده‌كارييه‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌يان تاوتوێكردووه، كه بڕياره مانگى داهاتوو له ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕياره له (7ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) سه‌رۆك و راوێژكارى هه‌ريه‌ك له رووسيا، توركيا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا له ئه‌سته‌نبوڵ كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى سووريا و ره‌وشى ئيدلب.
بيرۆكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه، هى سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه.
رووسيا و توركيا وه‌ك وڵاتانى كۆنگره‌كانى ئه‌ستانه و ئه‌ڵمانيا وه‌ك وڵاتێك كه زۆرترين په‌نابه‌ر روويان تێكردووه و فه‌ره‌نساش نوێنه‌رايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا، ئه‌رده‌ن و سعوودييه ده‌كات.
بيرۆكه‌كه ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر زه‌وى ده‌كرێت دوو وڵات يان سێ وڵاتى رووسيا و ئێران و توركيا پرسه‌كان يه‌كلا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام بۆ ئاستى سياسى ئه‌وا پێويسته وڵاتانى زلهێزى جيهانيش له‌وانه فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا و به‌ريتانيا و ئه‌مه‌ريكا به‌شدارى بكه‌ن.
يه‌كێك له گرفته‌كانى به‌رده‌م شه‌ڕى ئيدلب، ئه‌گه‌رى ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوونى 700 هه‌زار هاووڵاتييه له شاره‌كه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى توركيا و رووسيا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران.
رووسيا ده‌يه‌وێت شه‌ڕى ئيدلب نه‌كرێت و كۆتايى به به‌ره‌ى نووسره بێت بێ ئه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و ديمه‌شق ئاڵۆزتر بن.
ئ.ر