ئه‌نقه‌ره: ئاماده‌ين بۆ دانووستانى بێ هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا
واشنتن ژماره‌يه‌ك سزاى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاندووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، ئه‌نقه‌ره ئاماده‌يه به دانووستان و بێ هه‌ڕه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات.
له ميانى كۆنگره‌ى ده‌يه‌مى باڵيۆزان له ئه‌نقه‌ره، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا دووپاتكرده‌وه.
به هۆى ده‌ستگيركردنى قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆنى ئه‌مه‌ريكييه‌وه له توركيا، واشنتن ژماره‌يه‌ك سزاى به‌سه‌ر توركيادا سه‌پاندووه.
ئه‌مه‌ريكا داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى ئه‌و قه‌شه‌يه ده‌كات، به‌ڵام توركيا ره‌تيكردووه‌ته‌وه قه‌شه‌كه ئازاد بكات و رايگه‌ياندووه، ئه‌و قه‌شه‌يه تێوه‌گلاوه له تيرۆر.
چاوش ئۆغڵۆ، راشيگه‌ياند، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر رێچكهيى ئاسايبوونه‌وه‌ى زياترن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت مه‌رجه‌كانى وه‌رگرتنى ڤيزا بۆ هاووڵاتيانى تورك له ئه‌وروپا ئاسانتر بكرێت.
سه‌باره‌ت به رووسياش گوتى: له‌گه‌ڵ مۆسكۆ له هه‌وڵداين هه‌ندێك توێژ له هاووڵاتيان له مه‌رجه‌كانى چوونه ناوه‌وه‌ى رووسيا ببه‌خشرێن و مه‌رجى ڤيزايان له‌سه‌ر هه‌ڵبگيرێت، وه‌ك شوفێرى بارهه‌ڵگره‌كان.
ئ.ر