لەبارەی دابەشكردنی مووچە وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
"دوو رۆژی پشووی فەرمی دەوامی بانكەكان ئاسایی دەبێت"
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێك لەبارەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەت و فەرمانگەكان بڵاودەكاتەوە و راشدەگەیەنێت، رۆژانی شەممە و یەكشەممە كە كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام لە بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی دەبێت.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە: "سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو 18_19/8/2018 كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی پیرۆزی قوربان مووچە وەربگرن و بەمەش كۆتای دەهێنرێت بە دابەشكردنی مووچە".
ھ.م