ئه‌فسه‌رێكى توركمان ده‌كرێته به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى كه‌ركووك
ئه‌فسه‌رێكى توركمانى وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستنيشان كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له بڕيارێكى نوێ‌دا، ئه‌فسه‌رێكى توركمانى وه‌ك به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له پارێزگاى كه‌ركووك ده‌ستنيشان كرد.
دواى رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو، حكومه‌تى عێراق و ده‌سه‌ڵاتى ئيدارى پارێزگاكه زنجيره‌يه‌ك گۆڕانكارى ئيدارييان له به‌رژه‌وه‌ندى توركمان و عه‌ره‌ب له كه‌ركووك ئه‌نجامداوه.
ده‌ستنيشانكردنى توركمانێك بۆ ئه‌و پۆسته دواى ئه‌و سه‌ردانه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى دێت، كه بۆ توركياى ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كۆبوويه‌وه.
ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيدا له‌گه‌ڵ عه‌بادى جه‌ختى له پاراستنى توركمانه‌كان له كه‌ركووك و عێراق به گشتى كرده‌وه.
.jpg)
به گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئورهان خه‌ليل كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌رى نوێى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له كه‌ركووك.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه: بڕگه‌ى 13 له فه‌رمانى كارگێڕى ژماره (17240) تايبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى عه‌ميد ئورهان خه‌ليل جومعه وه‌لى له ميلاكى ئاژانسى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى پۆليس و هێشتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ميلاكى ئاژانسى وه‌زاره‌ت بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى و لێكۆڵينه‌وه فيدراڵييه‌كان و راسپاردنى به وه‌رگرتنى پۆستى به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هه‌واڵگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له پارێزگاى كه‌ركووك.
ئ.ڕ