پەكەكە گیان لەدەستدانی زەكی شنگالی پشڕاست دەكاتەوە
"لە ھێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كراوەتە ئامانج"
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شنگالیان بۆردوومان كرد، میدیای فەرمی توركیا گیان لەدەستدانی زەكی شنگالی، فەرماندەی ھێزەكانی كەجەكەی سەر بە پەكەكەیان راگەیاند، ئەمڕۆش پەكەكە ھەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە.
میدیای فەرمی پەكەكە بە پشت بەستن بە راگەیەندراوی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی سەر بەو حزبە ئاشكرای كرد "لە ھێرشی ئاسمانی دوێنێی توركیا بۆسەر گەلیی شیلۆی شەنگال، مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی شەهید بووە".
لەو راگەیەندراوەكەشدا ھاتووە: "15ی ئابی 2018، ئیسماعیل ئوزدەن، ناسراو بە مام زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ لەکاتی گەڕانەوە لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ، کرایە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی توركیا، لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا".
زهكى شنگالى لهدايكبووى 1952ى شارى باتمانى باكوورى كوردستانه و له ريزهكانى پارتى كرێكارانى كوردستاندا چهندين بهرپرسيارێتى ههبووه. به گوێرهى زانيارى ئاژانسهكه، زهكى شنگالى يهكێك بووه لهو كهسانهى له لايهن توركياوه داواكراو بووه و ناوى له ليستى سوورى سوپاى توركيادا بووه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێوارەی ئەمڕۆ زانیاری ورد لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكرێتەوە.

ھ.م