به‌ڕه‌كه له ژێر پێی عه‌بادی ده‌رهێندرا
ریسه‌كه‌ی عه‌بادی بوو به خوری
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی كشانه‌وه‌ی 28 په‌رله‌مانتاری له ئیئتیلافی "نه‌سر" راگه‌یاند، كه‌له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، ئاشكراشیكرد، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له سه‌رووی په‌رله‌مانتاره كشاوه‌كانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" راگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی عه‌بادی كشاونه‌ته‌وه سه‌ر به حزبی ئیسلامی، حزبی فه‌زیله، و كوتله‌ی عه‌تا كه له‌لایه‌ن فالح فه‌یازه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، پێكهاتوون، وێڕای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی بێ لایه‌ن كه به‌تاكه‌كه‌سی چوونه‌ته ناو هاوپه‌یمانێتی نه‌سر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی هاوپه‌یمانی نه‌سر له‌نێوان عه‌بادی و فه‌یاز، وایكرد كه ناوی فالح فه‌یاز له‌سه‌ر ناوی عه‌بادی فه‌رز بكرێت و بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێشنیاز بكرێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ده‌ركرابوو، هاوپه‌یمانێتی نه‌سر دووپاتیكربووه‌وه "تاكه كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتبوو، "ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر پابه‌ندی پڕۆژه نیشتیمانییه‌كه‌یانن و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌رچی زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت، جێبه‌جێكردنی داواكاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵایان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌نه‌وه".
به‌یاننامه‌كه دووپاتیكردبووه‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان په‌یوه‌سته به كاندیده‌كه‌ی و له دانوستانه‌كانیدا مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق له‌به‌رچاو ده‌گرێت.
H.B