"به ڤیدیۆ... "ئابڕووی خانه‌واده‌ی مێسی چوو
میدیاكانی ئارجێنتینا زۆرترین هه‌واڵیان له باره‌ی خانه‌واده‌ی مێسی بڵاو كرده‌وه
بابه‌تی ده‌ستگیركردنی برایه‌كی لیۆنێل مێسی ده‌بێته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی وڵاتی ئارجێنتینا، رۆژنامه‌ی ئۆلێ به ناونیشانێكی گه‌وره ده‌نووسێت: ماتیاسی برای مێسی ئابڕووی خانه‌واده‌كه‌ی برد.
ماتیاسی برا گه‌وره‌ی لیۆنێل مێسی ئه‌وه دووه‌مینجاره به‌هۆكاری هه‌ڵگرتنی چه‌ك به نایاسایی ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئه‌مجاره‌یان رزگاری نه‌بوو.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئارجێنتینا ماتیاس به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌كی هه‌ڵگرتووه و دادگای ئارجێنتینا سزای 2 ساڵ و نیوی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و سزایه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هیچ هه‌وڵێك ناتوانرێت كه‌مبكرێته‌وه تا ماوه‌ی به‌ندكردنه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كات.
به گوێری رۆژنامه‌ی ئۆلێ له هاوینی 2015 پۆلیسی شاری بۆینس ئایرس به‌هه‌مان هۆكار ماتیاسی ده‌ستگیر كرد و ته‌نانه‌ت به گومانی كوشتنی كه‌سێكیش تێوه گلابوو، به‌ڵام به‌هۆكاری نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی دروست دادگا به‌كه‌فاله‌ت ماتیاسی ئازاد كرد.