له كه‌ربه‌لا جبهخانهيهكى حه‌شد ته‌قييه‌وه
كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قيوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى عێراق، رايگه‌ياند، له شارى كه‌ربه‌لاى باشوورى عێراق، كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قيوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان، ئه‌و كۆگايهى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێگه‌ى خۆرئاواى پارێزگاكه.
كه‌ناڵه عێراقييه‌كان بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ته‌قينه‌وه‌كه زيانێكى زۆرى به ده‌وروبه‌رى شوێنى كۆگاكه گه‌ياندووه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، رايگه‌ياندووه، عه‌بادى له لێدوانى رۆژنامه‌وانى خۆي‌دا كه بڕياره سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه پێشكه‌شى بكات باس له پرسى جبه‌خانه و كۆگاكانى چه‌ك ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياند، له وته‌كه‌يدا عه‌بادى داواى لێكۆڵينه‌وه له رووداوى ته‌قينه‌وه‌ى جبه‌خانه‌كانى حه‌شد و لێپرسينه‌وه له به‌رپرسانى ئه‌و رووداوانه ده‌كات.
ئ.ر