چين: ده‌ستبه‌ردارى پشتيوانيكردنى ئێران نابين
وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارى و ههماههنگييهكانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى چين، وانگ يى، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارى و ههماههنگييهكانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران.
وانگ يى گوتى: ئه‌و رێككه‌وتنه ناووكييهى له‌گه‌ڵ ئێران واژووى له‌سه‌ر كراوه، له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌موولايه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه.
ئه‌م پشتيوانييه‌ى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى چين بۆ ئێران له ميانى ئه‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه هات، كه وانگ يى، به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريفى كردبوو.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى چين، راشيگه‌ياند، چين به روونى دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه دژى هه‌ڵسوكه‌وتى هه‌ڵه و سه‌پاندنى سزاى يهكلايهنهيه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى چين پێشتر رايگه‌ياندبوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاشكرا و شه‌فافن و له چوارچێوه‌ى ياساى نێوده‌وڵه‌تييدا رێكخراوون.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى چين له كاتێكدايه، ئه‌مه‌ريكا هه‌ڕه‌شه له‌و وڵاتانه ده‌كات، كه بيانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ئێران به ئاسايى بهێڵنه‌وه.
ئه‌مه‌ريكا يه‌كلايه‌نه ژماره‌يه‌ك سزاى به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه و داواشيكردووه، وڵاتانى جيهان نه‌وتى ئێران نه‌كڕن و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ريكا راشيگه‌ياندووه، هه‌ر وڵاتێك دژى بڕياره‌كانيى بوه‌ستێته‌وه، ئه‌وا؛ به هه‌مان شێوه‌ى ئێران سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
چين يه‌كێكه له كڕياره گرنگه‌كانى نه‌وتى ئێران و تا ئێستا ئاماده نه‌بووه ده‌ستبه‌ردارى كڕينى نه‌وت له ئێران ببێت.
ئه‌مه‌ريكا له به‌رنامه‌يدايه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرينى دووه‌مى داهاتوو، سزا به‌سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران‌دا بسه‌پێنێت و رێگه نه‌دات وڵاتان نه‌وتى ئێران بكڕن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر