مۆسكۆ: به‌رده‌وام ده‌بين له هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا
رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ناووكيش چاودێرى كاره‌كانيان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى رووسيا سووربوونى خۆى له‌سه‌ر به‌رده‌وامى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ربڕى.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، مۆسكۆ به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك، سه‌رقاڵى جێبه‌جێكردنى هه‌موو ئه‌و پابه‌نديانه‌يه كه له رێككه‌وتنى ناووكى له‌گه‌ڵ ئێران واژوويان له‌سه‌ر كراوه.
گوتيشى: "كۆمپانياى (رووس ئاتۆم)ـى حكومى تايبه‌ت به وزه‌ى كارۆزه‌ڕيى له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران‌دا ژماره‌يه‌ك پڕۆژه له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌دات".
هه‌روه‌ها گوتى: "رووسه‌كان له چوارچێوه‌ى بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى ژماره (2231) و به‌نده‌كانى رێككه‌وتنى ناووكى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ناووكيش چاودێرى كاره‌كانيان ده‌كات".
روونيشيكرده‌وه، له خاكى رووسيادا بڕێكى زۆرى سوته‌مه‌نى ناووكى كه پێكهاتووه له يۆرانيۆمى پيتێنراو به رێژه‌ى له سه‌دا 20 بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى دامه‌زراوه ناووكييه‌كانى ئێران تايبه‌ت به توێژينه‌وه هه‌ڵگيراوه و له‌سه‌ر داواى ئێران و له ژێر چاودێرى رێكخراوى قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌كى ناووكيدا هه‌ر جاره‌ى پێنج كيلۆگرامى راده‌ستى ئێران ده‌كرێت.
ئاشكراشيكرد، له سه‌ره‌تاى 2017دا يه‌كه‌م بڕى ئه‌و سووته‌مه‌نييه راده‌ستى ئێران كراوه و ئێستاش ئاماده‌كارى ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بڕى دووه‌مى پێويستى ئێران راده‌ستى تاران بكرێت.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ناووكى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك رێگه نادرێت يه‌ده‌گى ئێران له يۆرانيۆمى پيتێنراو بگاته 300 كيلۆگرام و رووسياش ئاماده‌يى ده‌ربڕيوه له‌گه‌ڵ زياده‌ى ئێران له بڕى يۆرانيوم مامه‌ڵه بكات و ئه‌و زياده‌يه وه‌ربگرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر