کۆفی ئەنان کۆچی دواییکرد
K24- ههولێر:
کۆفی ئەنان، سکرتێری پێشووتری نەتەوەیەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئەنان خەڵکی غانایە و لە ساڵانی 1997 بۆ 2006 سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، لە ساڵی 2006 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرتووە.
لە شاری کوماسی غانا و لە ساڵی 1938 لەدایکبووە، حەوتەم سکرتێتی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە.
کۆفی ئەنان لە ساڵی 1962 بووە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکەم کاری لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی بوو لە ژنێفی پایتەختی سویسڕا.
ماستەری لە ئابووری لە ئەنستیتۆی تێکنۆلۆژی ماساچووسیتس لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە و لە چەندین پایتەختی جیاواز پۆست و بەرپرسیارەتی هەبووە.
لەدوای خۆی خێزانەکەی بەناوی (نان) و سێ منداڵی بەجێهێشتووە.
H.J