هه‌رێم كه‌لاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی درێسی زۆربه‌ی یانه‌ی گه‌وره‌كانی كوردستانی پۆشی وازی له یاریكردن هێنا
هه‌رێم كه‌لاری دوای ئه‌وه‌ی یاری بۆ زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی كوردستان كرد وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و بریاری دا رووبكاته كاری راهێنه‌رایه‌تی.
هه‌رێم بوڕهان له دایكبووی شاری شارۆچكه‌ی كه‌لاره و له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له ئێستا له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه له جۆری C، ده‌شڵێت: داوای لێبوردن له هه‌ر یاریزان و راهێنه‌ر و كه‌سێك ده‌كه‌م كه ره‌فتارێكی نابه‌جێم به‌رامبه‌ریان كرد بێت.
هه‌رێم كه‌لاری پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی (سلێمانی، هه‌ولێر، نه‌ورۆز، شێروانه، سیروانی نوێ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ئارارات) كردووه، بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م یاری بۆ یانه‌ی سواندالسۆری نه‌رویجی كردووه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به‌شداریی له چه‌ندین پاڵه‌وانێتی ده‌ره‌وه كردووه و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش كرا بوو.
