ئێران ئامادەكاریی بۆ جەنگ دەكات
سیستمێكی نوێی بەرگری زیاد كرد
K24 - ھەولێر
هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران سیستمێكی نوێی به‌رگری بۆ یه‌كێك له كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی له ئاوه‌كانی كه‌نداو زیاد کرد و بڕیاریشە ئەم سیستەمە كه دروستكراوی ناوخۆی ئێرانه، بۆ کەشتییە شەڕکەرەکانی دیکەش دابنرێ.
حوسێن خانزادی، فه‌رمانده‌ی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئەرتەشی ئێران بە ئاژانسی تەسنیمی وڵاته‌كه‌ی راگەیاند: "جێگیرکردن و تاقیكردنه‌وه دەریایی و کەناراویی سیستمی به‌رگری كورتمه‌ودای كه‌مه‌ند به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوون، ئەو سیستمە بۆ یه‌كێك له كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان زیادكرا و به‌م نزیكانه ده‌خرێته سه‌ر كه‌شتیەکانی دیكه‌ش".
ئاژانسه ئێرانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و سیستمە ناوی لێنراوه "فالانكسی ئێرانی"، ئه‌مه‌ش وه‌ك لێچوونی له تفه‌نگێكی ئه‌لیكترۆنی دروستكراوی كۆمپانیای رایسۆنی ئه‌مه‌ریكی، كه توانای تێكشكاندنی مووشه‌كی دووژمنانی هه‌یه.
ھ.م