عێراق نیگه‌رانی له داواكارییه‌كی ئێران ده‌رده‌بڕێت
"نابێت ئێران دوژمنایه‌تی گه‌لی عێراق بكات"
K24 - هه‌ولێر:
داواكارییه‌كانی به‌رپرسانی ئێران، بۆ قه‌ره‌بووه‌كانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقی سه‌رده‌م رژێمی سه‌ددام، نیگه‌رانی عێراقییه‌كانی به دوای خۆیدا هێناوه و به‌رپرسانی به‌غدا بێزاری خۆیان له‌و داوایه ده‌رده‌بڕن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه, سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، رایگه‌یاندووه، دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێران به پرسێكی كراوه ده‌مێنێته‌وه و پێویسته به‌غدا بیدات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش، فائیز ئه‌حمه‌د جبووری، په‌رله‌مانتاری عێراق بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "شتێكی شیاو نییه دوای نزیكه‌ی 30 ساڵ، ئه‌وڕۆ دۆسیه‌ی قه‌ره‌بووه‌كان بكرێته‌وه، له‌كاتێكدا رژێمی پێشوو له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عه‌لی ده‌باغ، گوته‌بێژی پێشووی حكوومه‌تی عێراق، رایگه‌یاندووه، ناكرێت عێراقییه‌كان به‌رپرسیارێتی تاوانه‌كانی رژێمی پێشوو له ئه‌ستۆ بگرن و گونجاویش نییه ئێرانییه‌كان دوژمنایه‌تى عێراقییه‌كان بكه‌ن.
ماوه‌یه‌كه پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئێران به هۆی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه، له 1980 تاكو 1988، بووه‌ته پرسێكی گه‌رمی نێوان تاران و به‌غدا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێدوانێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق هات، گوایه پابه‌ندی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بن بۆ سه‌ر ئێران.
هه‌رچه‌نده دواتر عه‌بادی رایگه‌یاند، بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نها به دۆلار مامه‌ڵه ئێران ناكه‌ن، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی قه‌ره‌بووه‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تارانه‌وه به رووی عه‌بادی، به‌رده‌وامه.
ا. م