"پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه له ده‌ست عێراقییه‌كان ده‌رچووه"
ململانێی مه‌كگورك و سوله‌یمانی توندتر ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
چاوه‌ڕوان ده‌كرا شه‌وی رابردوو، كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق پێكهبێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه به سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق بدات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌توانراوه بگه‌نه چاره‌سه‌ری كۆتایی، كه كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"، كه له ئه‌حمه‌د عه‌بادی، شاره‌زای یاسایی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م دانیتشنی په‌رله‌مان، به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ده‌بێت، دواتریش ده‌سته‌ی نوێی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت، كه ئه‌ركی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك كۆمار و تۆماركردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌بێت.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و شاره‌زا یاساییه، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، پاڵێوراوی گه‌وره‌ترین كوتله بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی مانگێكدا وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی دیاریبكات.
وه‌ك له راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله پێده‌چێت له‌ده‌ست لیسته براوه‌كان ده‌رچووبێت، به‌تایبه‌تیش لیسته شیعییه‌كان، كه بوونه‌ته دوو جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی، هه‌ریه‌ك له سائیروونی موقته‌دا سه‌در و نه‌سری حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌لایه‌ك و فه‌تحی هادی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی له‌لایه‌كی دیكه‌یه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، كه رۆژنامه‌كه ناوه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه، "ئێستا پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله كه‌وتووه‌ته ده‌ستی برێت مه‌كگورك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و چه‌ند رۆژێكه هه‌ردووكیان له به‌غدان و هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ بۆ پێكهینانی گه‌وه‌ترین كوتله ده‌ده‌ن".
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، مه‌كگورك به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ، هه‌رچی قاسم سوله‌یمانییه، ته‌نها یه‌كجار له عێراق ده‌ركه‌وتووه، كه له كاتی به‌جێهێنانی سرووته ئایینییه‌كان بوو له نه‌جه‌ف، ئه‌گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌دا بوونی له عێراق هه‌بووه.
راپۆرتی رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به گوێره‌ی جموجۆڵه‌كانی مهكگكورك بێت، پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ عه‌بادی یه‌كلا بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش له په‌یامه‌كانیدا كه به لایه‌نه عێراقییهكانیداوه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یامه دراوه‌ته هاوپه‌یمانی نه‌سڕی عه‌بادییش، كه ئێستا خه‌ریكه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، گه‌یشتنی موقته‌دا سه‌در بۆ به‌غدا، نه‌یاره‌كانی خۆی شۆك كردووه، به‌تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی، كه ده‌یه‌وێت پرسی كوتله گه‌وره‌كه، به‌بێ سائیروونی سه‌در یه‌كلا بكاته‌وه، هه‌رچی هاوپه‌یمانی فه‌تحی عامرییه، نایه‌وێت خۆی له پرسێكی وا بدات به‌بێ سائیروون، ئه‌وه‌ش له ترسی توندتربوونی ململانێی ناوخۆییه‌كانی ناو ماڵی شیعه‌یه.
هه‌رچی كوتله سووننییهكانن، یه‌حیا كوبه‌یسی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی میحوه‌ری نیشتمانی كه سووننه‌كان پێكیانهێناوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، به گشتی ئه‌وان پێش چوونه ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كان و كوتله گه‌وره‌كان مه‌رجی پێشوه‌خته‌یان نابێت، جگه له پێداگری له‌و پۆستانه‌ی به شایسته‌ی خۆیانی ده‌زانن، به‌ڵام ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش زۆر توند نین، چونكه له‌ناو خۆیان كێشه هه‌یه و په‌رته‌وازه‌ن.
هه‌رچی پێكهاته‌ی كوردییه، موحسین سه‌عدوون، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌مووان ده‌زانن ده‌بێت كوردیش پاڵپێوراوی خۆی بۆ پۆسته‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن.
وه‌ك روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به پێكهاتنی هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه، پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت، كه هه‌ردووكیان خاوه‌نی 44 كورسی په‌رله‌مانن و حزبه‌كانی دیكه‌ش بۆچوونییان له دوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه نزیكه.
سه‌عدوون ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، جموجۆڵه سیاسییه‌كان خێراتر بوونه به‌تایبه‌تیش له نێوان كوتله شیعییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان پێكبهێنن و راشیده‌گه‌یه‌نێت، كورد هێلی سووری له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك و كوتله و پاڵێوراوێك نییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌ڵام كارنامه‌ی حكوومی خۆمان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له نیشتمان جێبه‌جێی بكه‌ین، ئه‌وه‌ش دوای بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسییه‌كانی په‌رله‌مان دێت".
موحسین سه‌عدوون به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ده‌بێت دۆخی دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له‌به‌ر چاو بگیرێت، به تایبه‌تیش رووداوه‌كانی ناوچه كوردسییهكان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌رجی تایبه‌ت هه‌ن بۆ چوونه ناو هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كوتله‌كان كه ده‌بێت ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكات، به‌تایبه‌تیش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ ره‌وشی پێشووتری خۆی و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور به‌بێ جیاوازی.
دووپاتیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته پابه‌ندبوون به‌و خاڵانه به شێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نووسراو بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی پێشوو هه‌یه‌تی و به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێنه‌كراون و ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌ڵێن ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نامانه‌وێت ئه‌زموونه‌كانی رابردوو دووباره بكه‌ینه‌وه، كه له‌سه‌ر زۆر شت رێكدهكهوتین و جێبه‌جێ نه‌ده‌كران".
ا. م