تورکیا مامەڵە بە قەشە ئەمەریکییەکە دەکات
"داوای ملیارەها دۆلار لە ئەمەریکا دەکات"
K24 – ههولێر:
تورکیا دەیەوێت لەبەرامبەر ئازادکردنی قەشە ئەمەریکییەکە، واشنتن لە سزای دارایی بانکێکی تورکی کە بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێندرێت خۆشببێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی لەگەڵ ئاشکراکردنی ئەو داوایەی تورکیا، لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی نووسیویەتی کە ئەمەریکا ئەو داواییەی رەتکردۆتەوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا بە رۆژنامە ئەمەریکییەکەی گوتووە: "ئەوان تەنها دوای ئازادکردنی قەشەکە بیر لەو داوایە دەکەنەوە".
لەبارەی ئەوەی چۆن دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆ دەچنە ئەو جۆرە جەنگەوە، ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی دەڵێت: "هاوپەیمانێکی راستەقینەی ناتۆ هەر لە سەرەتاوە بیر لە دەستگیرکردنی برونسۆن ناکاتەوە".
لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەمەریکا سزای زیاتر دەخاتە سەر تورکیا ئەگەر قەشە برونسۆن کە بەتۆمەتی تیرۆر لە تورکیا زیندانی کراوە ئازادنەکرێت.
H.J