زانيارييه‌كى نوێ له باره‌ى قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه ئاشكرا ده‌بێت
له كاتى شه‌ڕى عێراقدا سه‌رقاڵى ئه‌ركێكى زۆر هه‌ستيار بووه
K24 – هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌ى له لايه‌ن توركياوه ده‌ستگيركراوه، پرسيارى نوێى سه‌باره‌ت به رابردووى قه‌شه‌كه هێناوه‌ته ئاراوه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن، وه‌ك سه‌ربازێك له شه‌ڕى عێراق به‌شدارى كردووه. چه‌ندين وێنه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و يهدهگه زێڕه گرتووه، كه له عێراق دۆزيويانهتهوه.
برۆنسۆن، ته‌مه‌نى 50 ساڵه. ئه‌ندامێكى مارێنز بووه. له شه‌ڕى رووخاندنى رژێمى به‌عسدا، ئه‌ركى تايبه‌تى له عێراق به‌جێهێناوه. گرنگترين ئهركهكانيشى دۆزينه‌وه‌ى سه‌روه‌ت و سامانى سه‌دام حوسێن و شوێنه‌واره گرنگه‌كان بووه.
له‌و باره‌يه‌وه، سايتى سۆمه‌ريه نيوز، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ريكا نيگه‌رانى ئه‌وه‌يه ئه‌و زانيارييه نهێنيانهى قه‌شه ئه‌مه‌ريكييه‌كه سه‌باره‌ت به شه‌ڕى عێراق ده‌يان زانێت ئاشكرايان بكات.

سايته‌كه باسى ئه‌وه‌شى كردووه، ده‌گونجێت هه‌واڵگرى توركيا ئه‌و زانياريانهى له‌به‌ر ده‌ست بووبن. ئه‌مه‌ش وايكردووه، ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا هه‌موو رێگه‌يه‌ك بۆ ئازادكردنى قه‌شه‌كه بگرێته به‌ر.
ئه‌و سايته ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزێكى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا، كه له توركيا وه‌ك شانه‌ى نووستوو به‌كارده‌هێنرێن، هه‌وڵيان داوه ئه‌و قه‌شه‌يه تيرۆر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و زانيارييه نهێنيانهى له‌لاى هه‌ن نه‌كه‌ونه ده‌ست توركيا. ئه‌مه‌ريكييه‌كان مهزندهيان كردووه ئه‌و زانياريانه زيان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا و ئه‌مه‌ريكا بگه‌يه‌نن، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌يان شكستيان هێناوه.

قه‌شه برۆنسۆن له 2016دا له لايه‌ن توركياوه ده‌ستگيركرا. له‌و كاته‌وه ئه‌و دۆسيه‌يه، بووه‌ته خاڵى ناكۆكى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا.
دواى ئه‌وه‌ى له ناوه‌ڕاستى مانگى تهمموز/ يۆليۆى 2016، هه‌وڵێكى شكستخواردوو بۆ كوده‌تا درا، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا په‌نجه‌ى تۆمه‌تيان بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رابه‌رى ره‌وتى خزمه‌ت درێژكرد، كه له ئه‌مه‌ريكا نيشته‌جێيه.
برۆنسۆن له لايه‌ن توركياوه به تێوه‌گلان له هه‌وڵى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه و يارمه‌تيدانى هێزه كوردييه‌كانى رۆژئاواى كوردستان تۆمه‌تبار كراوه.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره ئه‌و قه‌شه‌يه ئازاد نه‌كات، سزاى قورسى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر