بای ئه‌مه‌ریكا به خواستی كه‌شتییه‌كه‌ی توركیا هه‌ڵناكات
توركیا به‌ئازادكردنی قهشهر برانسۆن رازیه به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا داواكاریه‌كه‌ی توركیای ره‌تكرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرای کرد، تورکیا داوای لە ئەمریکا کردووە كه ئه‌و ئامادەیە قەشە برانسۆن ئازاد بکات، ئەگەر لەبەرامبەردا ئەمریکا سزاکانی ھاڵک بانک ھەڵبگرێت، کە بەھۆی ھاوکاریکردنی ئێران سزای ملیاره‌ھا دۆلاری بەسەردا سەپاندووە.
ئه‌و رۆژنامه‌یه نووسیویه‌تی، کۆشکی سپی ئه‌و داواكاریه‌ی ئەنقەرەی رەتکردووەتەوە و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، برانسۆن کەسێکی بێ تاوانە و پێویستە بێ بەرامبەر ئازاد بکرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، کۆشکی سپی رەخنەی توندی ئاراسته‌ی تورکیا كردووه و دووپاتیكردووه‌ته‌وه: نەدەبوو ئەندامێکی ناتۆ بەو شێوەیە قەشە برانسۆن دەستگیر بکات.
پێشتریش لە تویتێکدا ترەمپ رایگەیاندبوو: لەبەرامبەر ئازادکردنی قەشە برانسۆندا ھیچ ناده‌ین.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئیستای توركیاش پرسیاری جدی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌وه‌ی ئەگەر بەراستی برانسۆن تاوانبارە بە ھاوکاری تیرۆر، چۆن دەبێ بە پارە تورکیا ئازادی بکات؟ ئه‌گه‌ر تاوانباریش نییه، ئهبۆچی ده‌ستگیری كردووه؟.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکاش رایگەیاندووه: ئەگەر له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا قه‌شه برانسۆن ئازاد نەکرێت ئه‌وا سزای توندتر بەسەر تورکیادا دەسەپێنین.
H.B