چيرۆكى دۆلارى ئه‌مه‌ريكى.. ئه‌و كاغه‌زه‌ى هيچ به‌هايه‌كى راسته‌قينه‌ى نييه
په‌يمانێك دۆلارى كرده دراوێكى جيهانى
K24 – هه‌ولێر:
كاتێك كه‌شتييه‌كانى په‌نابه‌ران له كيشوه‌رى ئه‌وروپاوه روويان كرده جيهانه نوێيه‌كه، ئه‌وانه‌ى روويانكردبووه كه‌ناره‌كه‌ى ديكه‌ى زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى دراوى جۆراوجۆرى ئه‌وروپاييان پێ بوو.
كاتێك گه‌يشتنه كيشوه‌رى ئه‌مه‌ريكا، به زێڕ و ئه‌و دراوانه‌ى هه‌يانبوو، شتيان له دانيشتوانه ره‌سه‌نه‌كه ده‌كڕى و كاتێك زێڕ و دراويان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما، توانايان نه‌ما شت بكڕن و هه‌ندێكيان رێگه‌ى ئاڵوگۆڕى كاڵا و هه‌ندێكيشيان رێگه‌ى توندوتيژيان بۆ دابينكردنى بژێويان گرته به‌ر.
ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ريتانيا ره‌تيانكرده‌وه، دراوى زياتر ره‌وانه‌ى ئه‌مه‌ريكا بكه‌ن و باجيشيان له‌سه‌ر خه‌ڵكى ناوچه‌كه زياد كرد. رێگه‌شيان نه‌ده‌دا وڵاته داگيركراوه‌كان دراوى خۆيان هه‌بێت. تا دۆلارى ئه‌مه‌ريكى له 1792 له دايك بوو.
دۆلارى ئه‌مه‌ريكى تاقانه نه‌بوو، له دراودا، به‌ڵكو پێش خۆى دۆلارى ئه‌وروپى هه‌بوو، كه ديارترينيان دۆلارى ئيسپانى بوو.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵايسانى شه‌ڕدا دۆلار له‌دايكبوو
له ساڵى 1776 ئه‌مه‌ريكييه‌كان سه‌ربه‌خۆيى خۆيان له به‌ريتانيا راگه‌ياند و كه‌وتنه شه‌ڕێكى درێژه‌وه له‌گه‌ڵيدا و دواى حه‌وت ساڵ له شه‌ڕه‌كه سه‌ركه‌وتن و ئه‌و شه‌ڕه سه‌ربه‌خۆيى بۆ ده‌سته‌به‌ركردن، به‌ڵام دواتر له ناو خۆيان‌دا تووشى شه‌ڕێكى ناوخۆيى بوون.
دواى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ئه‌مه‌ريكا، ويلايه‌ته‌كان يه‌كيان گرت و پشێوييه‌كى دارايى وڵاته‌كه‌ى گرته‌وه. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ زلهێزێكى جيهاندا تێچووييه‌كى زۆرى هه‌بوو و بووه بارێكى قورس به‌سه‌ر شانى ئه‌مه‌ريكييه‌كانه‌وه.
كۆنگرێس بڕياريدا دراوێك به ناوى (Continentals) به چاپ بگه‌يه‌نێت و به‌و دراوه تێچووى شه‌ڕه‌كه‌ى دا.
به‌ڵام به‌هاى ئه‌و دراوه به هۆى شه‌ڕه‌وه دابه‌زى و ئابوورى زۆر لاواز بوو و هيچ داهاتێكى باج و فرۆشتنى قه‌واڵه‌كان نه‌ده‌گه‌ڕايه‌وه.
له 6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 1785 كۆنگرێس بڕياريدا دۆلار وه‌ك دراوێكى ره‌سمى دواى شۆڕشى ئه‌مه‌ريكى دژى ئينگليز بناسرێت، به‌م به هۆى ناكۆكييه‌كانه‌وه جێبه‌جێكردنى بڕياره‌كه دواخرا.
دۆلار په‌يوه‌ست بوو به زێڕ و زيو و بووه دراوێكى نيشتيمانى، به‌ڵام كێشى زۆر كه‌متر و سووكتر بوو له دۆلارى ئه‌وروپى.
دواى 70 ساڵ توانرا دراوى وڵاته‌كه به ره‌نگى سه‌وز و ره‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ى تا ئێستا هه‌يه له چاپ بدرێت.
نرخى دۆلار له هه‌ڵكشان و داكشانه
دۆلارى ئه‌مه‌ريكى به‌هاكه‌ى به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان و داكشان بوو. ئه‌وه‌ش گومانى له‌سه‌ر درووستى ئه‌و دراوه درووست كردبوو. ئه‌و كاته نه ده‌توانرا دۆلار بگۆڕدرێته‌وه به زێڕ, به‌ڵام كۆنگرێس بڕيارێكى ده‌ركرد و مامه‌ڵه نه‌كردن به دۆلارى وه‌ك تاوانێك ناساند.
له كۆتايى سه‌ده‌ى 19دا دۆلار زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وت و به‌هاكه‌ى به ته‌واوى داڕما. ئه‌و كاته ده‌ستكرا به گۆڕينه‌وه‌ى به زێڕ و دواى ئه‌و بڕيارانه كه‌مێك ره‌وشى ئابوورى باشتر بوو.
دواى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانى و به وردى له 1929دا داشكانێكى گه‌وره روويدا و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ئه‌و كاته فرانكلين رۆزڤێڵت كه دواى چوار ساڵ له داڕووخانى ئابوورى بووه سه‌رۆك، بڕياريدا هاووڵاتيان زێڕه‌كانيان به دۆلار بگۆڕنه‌وه و دراو له بازار كه‌مبوويه‌وه و نرخى زێڕ هه‌ڵكشا و بانكى فيدراڵى بۆ دابينكردنى دراو و بوژانه‌وه‌ى ئابوورى وڵات، دۆلارى زياترى چاپ كرد.
له شه‌ڕى دووه‌مى جيهانيدا دۆلار بووه دراوى يه‌ده‌گى جيهان
شه‌ڕى دووه‌مى جيهان، ئابوورى جيهانى وێران كرد. ئه‌مه‌ريكا تا راده‌يه‌ك بێ زيان بوو. وڵاتانى ئه‌وروپا پاره‌يان له ئه‌مه‌ريكا قه‌رز كرد. يه‌ده‌كى زێڕى ئه‌مه‌ريكا به راده‌يه‌كى به‌رچاو زياديكرد. ئه‌مه‌ريكا له دواى شه‌ڕه‌كه بووه هێزێكى سياسى و ئابوورى گه‌وره و تا ئێستاش سه‌نگى خۆى له هاوكێشه‌ى سياسيى جيهاندا پاراستووه.
دواتر به‌هاى زێڕ داشكا و متمانه به دۆلارى ئه‌مه‌ريكى زياديكرد. به تايبه‌تى دواى پلانى مارشاڵ 1948 كه رێگه‌ى به حكومه‌ته ئه‌وروپييه‌كان ده‌دا، ئه‌وه‌ى پێويستيانه له ئه‌مه‌ريكا بيكڕن بۆ بنياتنانه‌وه‌ى ئابوورى وڵاته‌كانيان له دواى شه‌ڕ.
په‌يمانێك دۆلارى كرده دراوێكى جيهانى
به به‌شدارى 40 وڵات، سيستمى بريتون ۆدز له 1944 دانرا. ئه‌و سيستمه كارى بۆ دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرد و ئه‌مه‌ريكا ئيداره‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى كه‌وته ده‌ست. به‌ڵام ئه‌وروپييه‌كان ئيداره‌ى سندوقى نه‌ختينه‌ى نێوده‌وڵه‌تيان كه‌وته ده‌ست.
رێككه‌وتنه‌كه دراوى هه‌موو وڵاتێكى په‌يوه‌ست كرد، يان به زێڕ يان به دۆلاره‌وه. ئه‌و كاته دراوى ئه‌مه‌ريكا بووه دراوێكى نێوده‌وڵه‌تى و زۆرترين ره‌سيدى هه‌بوو و به شێوه‌يه‌كى چه‌سپاو به‌هاى خۆى له به‌رامبه‌ر دراوى وڵاتان پاراست.
جێگره‌وه‌ى زێڕ بوو
رێككه‌وتنه‌كه، دۆلارى كاغه‌زى ئه‌مه‌ريكاى كرده جێگره‌وه‌ى زێڕ و ئه‌مه‌ريكا به‌ڵێنى دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر 35 دۆلارێكى ئه‌مه‌ريكيدا ئونسه‌يه‌ك زێڕ كه كێشه‌كه‌ى به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئۆزانى ئونسه، 28 گرام بوو دابنێت و به‌وه‌ش پێگه و متمانه‌ى بۆ دۆلار به‌هێزتر كرد.
ئونسه‌ى ئۆزانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ربڵاوترين پێوه‌ره و ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى كۆمۆنولث له 1959 رێككه‌وتن هه‌ر ئونسه‌يه‌ك به‌رامبه‌ر بێت به (28.3495231) گرام و هاوكات به‌رامبه‌ر بێت به (437.5) ده‌نكۆڵه.
له‌گه‌ڵ واژووكردنى رێككه‌وتنى نێوده‌وڵه‌تى (گات) له 1947 به‌هاى دۆلار زياتر هه‌ڵكشا و ئه‌مه‌ريكا بووه سه‌رپه‌رشتيار و پارێزه‌رى بازرگانى جيهانى.
شه‌ڕى ڤێتنام ره‌وتى مێژوويى دۆلارى گۆڕى
ئه‌و ره‌وشه كه‌متر له چاره‌كه سه‌ده‌يه‌كى خاياند. دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا شه‌ڕى ڤێتنامى هه‌ڵگيرساند و ئه‌و شه‌ڕه بارێكى قورسى خسته سه‌ر شانى ئه‌مه‌ريكا، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا ريچارد نيكسۆن، بڕياريدا پێوانه‌ى به‌هاى دۆلار به زێڕ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و دۆلار له‌سه‌ر بنه‌ماى خواست و خستنه‌ڕووى مامه‌ڵه‌ى پێوه بكرێت نه‌ك به‌رامبه‌ر بكرێت له‌گه‌ڵ زێڕدا.
له 1971دا حكومه‌تى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا گۆڕينه‌وه‌ى دۆلار به زێڕ رابگرێت و چيتر پێويستى به‌وه نه‌بوو، له به‌رامبه‌ر كڕينى زێڕدا دۆلار خه‌رج بكات.
به هۆى ئه‌و بڕياره‌وه دراوى وڵاتان كه به‌هايان جياواز بوو، به گوێره‌ى رۆژ و خواست و خستنه‌ڕوويان له بازار گۆڕانيان به‌سه‌ردا هات و ئيدى وه‌ك پێشتر نه‌ما كه به‌هايان جێ‌گير بوو به‌رامبه‌ر به دۆلار و دۆلاريش بووه كاغه‌زێكى دراوى كه هيچ به‌هايه‌كى راسته‌قينه‌ى نييه.
سه‌رچاوه: عربى بوست
ئ.ر