ترەمپ: توركیا ھەڵەیەكی گەورە دەكات
واشنتن سوورە لەسەر ئازادکردنی قەشەکە
K24 - ھەولێر
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سازش لەسەر ئازادکردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن، ناکات و ترەمپ رایدەگەیەنێت، توركیا خەریكە ھەڵەیەكی گەورە دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز جەختیکردەوە، واشنتن سوورە لەسەر ئازادکردنی قەشەکە و پێی وایە، ئەنقەرە خەریکە هەڵەیەکی گەورە دەکات.
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا روونیکردەوە، ئەمەریکا رۆڵی لە ئازادکردنی هاووڵاتییەکی تورکی لە ئیسرائیل گێڕا، کەچی تورکیا هیچ هەڵوێستێکی لەبارەی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆنسۆن، نەنواندووە.
قه‌شه برانسۆن به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی تیرۆر و تێوه‌گلان له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی شه‌وی 15ی ته‌ممووزی ساڵی 2016، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له توركیا كرد ناوبراو ئازاد بكات، به‌ڵام توركیا ئه‌و داواكاریه‌ی ره‌تكرده‌وه، بەمەش په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن گرژی تێكه‌وت و ئاڵۆزییه‌كان به ئاستێك گه‌یشتن، كه ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه و به‌رپرس و وه‌زیری توركیادا بسه‌پێنێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه نرخی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته نزمترین ئاست و 45%ى به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا و ئابووری توركیا رووی له ئاقارێكی مه‌ترسیدار كردووه.
ھ.م
.jpg)