فه‌تح: له‌دوو رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین.. كوردیش به‌شداره
به‌رپرسێكی فه‌تح: لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن جه‌زائیری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه له‌لایه‌ن هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت رایگه‌یاند، له دوو رۆژی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌زائیری ئاشكرایكرد، "دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵ و شه‌رعیه‌تدان به خولی نوێی په‌رله‌مان، كه پێویسته له ماوه‌ی 15 رۆژ دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كان یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت، لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله چڕ كردووه‌ته‌وه".
جه‌زائیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی ئه‌ندامانی گه‌وره‌ترین كوتله له‌نێوان 180 بۆ 200 كورسی بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان هه‌ریه‌ك له فه‌تح به 48 نوێنه‌ر، ده‌وڵه‌تی یاسا به 27 نوێنه‌ر، زیاتر له 27 نوێنه‌ری ئیئتیلافی نه‌سر، میحوه‌ری وه‌ته‌نی به 53 نوێنه‌ر و كوردیش به 45 تا 50 نوێنه‌ره‌وه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله هه‌بووه".
H.B