یاریزانان و یانه‌كانی جیهان پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان ده‌كه‌ن
ریال مه‌درید و بارسێلۆنا پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام ده‌كه‌ن
ساڵانه یاریزانه‌كان و یانه‌كانی ئه‌وروپا په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنه‌كان ئاراسته‌ی موسڵمانان ده‌كه‌ن و له‌م جه‌ژنه‌شدا پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان كرد.
مانچێسته‌ر سیتی له‌رێگه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆیی ریاز مه‌حره‌زی جه‌زائیری، پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربانی ئاراسته‌ی موسڵمانانی جیهان كرد.
جگه له سیتیزن تۆتێنهام هۆتسپێرسیش به دانانی وێنه‌ی سه‌ركه‌وتنی یاریزانه‌كانی په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی ئاراسته‌ی موسڵمانان كردووه.
یانه‌ی چێڵسیش یه‌كێكی دیكه له‌و یانه ئینگلیزیانه‌ی له تویته‌ری خۆی پیرۆزبایی ئه‌م بۆنه‌یه‌ی كردووه.
له ئیسپانیاش، بارسێلۆنا له تویته‌ری تایبه‌تی وه‌شانی عه‌ره‌بی به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی یاریزانه‌كان پیرۆزبایی كردووه.
ریال مه‌درید پیرۆزبایی جه‌ژنی قوربان له نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام ده‌كات، ئه‌و په‌یامه‌یه كه ریال مه‌درید ئاراسته‌ی كردووه.
له ئیتاڵیاش یانه‌ی رۆما به دانانی وێنه‌ی یاریگه‌ی ئۆڵمپی و نووسینی جه‌ژن و خۆشی په‌یامی پیرۆزبایی له موسڵمانان كردووه.
ئینته‌رمیلان و ئه‌یسی میلان هه‌ردوو یانه‌كه‌ی میلانۆی پایته‌ختی ئیتاڵیاش پیرۆزبایی ئه‌م بۆنه‌یان كردووه.
باشترین یانه‌كه‌ی فڕه‌نسا، پاریس سانجێرمان كه خاوه‌نه‌كه‌ی ناسر خلێفی قه‌ته‌ریه هاوشێوه‌ی یانه‌كانی دیكه له تویته‌ری خۆی پیرۆزبایی كردووه.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانیش، فیفا له وه‌شانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی پیرۆزبایی پیرۆزبایی كردووه و هیوای خۆشبه‌ختی خواستووه.
به‌شێكی یاریزانه‌كانیش پیرۆزباییان كردووه و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری به پێكه‌نینه‌وه پیرۆزبایی كردووه.
پۆل پۆگبای فڕه‌نسی و یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد وێنه‌یه‌كی خۆی له‌كاتی كرنوش بردن داناوه و پیرۆزبایی جه‌ژنی كردووه.
كه‌ریم بێنزێمای فڕه‌نسی و یاریزانی ریال مه‌درید كه ئه‌م یاریزانه پێشتر حه‌جی كردووه له تویته‌ر ئه‌م رۆژی پیرۆز كردووه.
شێردان شاكیری سویسری و یاریزانی لیڤه‌رپوول وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه و نووسیه‌تی جه‌ژن پیرۆز بێت.
مه‌سود ئۆزیلی ئه‌ڵمانیش وێنه‌یه‌كی خۆی له‌كاتی دوعاكردن داناوه و په‌یامی خۆی ئاراسته كردووه.
له جاكارتای پایته‌ختی ئه‌نده‌نووسیا یاریزانه موسڵمانه به‌شداربووه‌كان له یارییه‌كانی ئۆڵمپی ئاسیا رۆژی یه‌كه‌میان به‌بێ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن به‌ڕێ نه‌كرد و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌رزشی نوێژی به كۆمه‌ڵیان كرد و جه‌ژنه‌كه‌یان له یه‌كتر پیرۆز كرد، پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌وه نێو ركابه‌رییه‌كان.
