"به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا له رۆیشتن نزیك بۆته‌وه"
بارسێلۆنا به فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه رازیبووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا به ئۆفه‌رێكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له راكیتیچ رازیبووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا ئاماده‌یه ئیڤان راكیتیچ به یانه‌ی پاریس سانجێرمان بفرۆشێت به مه‌رجێك 125 ملیۆن یۆرۆ بده‌ن كه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی.
ئیڤان راكیتیچ له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی تا 2021 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا درێژ كردۆته‌وه، به‌ڵام له ئێستا داوا له به‌رپرسانی بارسا ده‌كات مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌ن، بارسێلۆناش ئه‌م داواكارییه‌ی ناوه‌راستكاره كراواتیایه‌كه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه به هۆی ناڕێكی و ناهاوسه‌نگی له مووچه‌ی یاریزانه‌كان ئاماده نییه نرخی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی راكیتیچ زیاد بكات و له رۆیشتن له یانه‌كه سه‌ربه‌ستی كردووه.
