له باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی هێزی ئه‌مه‌ریكی روونكردنه‌وه ده‌درێت
"دۆسیه‌ی ئه‌منی به‌ده‌ست لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ره‌تیكرده‌وه هێزی ئه‌مه‌ریكی له شاری تكریتی سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بڵاوه‌یان پێكرابێت.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژ به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات دوورن له راستی و هیچ هێزێكی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق نییه، نه له سه‌ڵاحه‌ددین و نه له هیچ ناوچه‌یه‌كی دیكه".
ره‌تیشیكرده‌وه هیچ گوشارێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌بێت بۆ كشانه‌وه‌ی حه‌شد له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و گوتی: "ئه‌و هه‌واڵانه راست نیین، دۆسیه‌ی ئه‌منی به ده‌ست لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌بێت".
به گوێره‌ی وێبسایتی "المربد"، ئه‌و گوته‌بێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له دۆسیه‌ی ئه‌منیدا نه‌بووه له پارێزگاكه.
پێشتر هه‌ندێك له میدیا عێراقییه‌كیان بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له شاری تكریتی سه‌نته‌ری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین بڵاوه‌یان پێكراوه و مۆڵه‌تی 72 كاتژمێریان داوه‌ته میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، تا له پارێزگاكه بچنه‌وه ده‌ره‌وه.
ا. م