نه‌سر جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی به‌درۆده‌خاته‌وه
"دوای پشووی جه‌ژن هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه پێكده‌هێنرێ"
K24 - هه‌ولێر:
ھاوپەیمانی نەسر كه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، جیابوونەوەی ئەندامانی بەدرۆدەخاتەوە و جەختیش لەسەر كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە كوردییەكان دەكەنەوە.
عەلی سنێد سەركردە لە ھاوپەیمانی نەسر، جیابوونەوەی ئەندامانی ھاوپەیمانێتییەكەی بەدرۆخستەوە و جەختیشی لەسەر رەوانەكردنی شاندێكی پێكھاتوو لە دانوستانكارانی، نەسر، حیكمە، سائرون، وەتەنیە و ھێزە سوننەكان بۆ ھەرێمی كوردستان كردەوە.
ئەو سەركردەیەی ھاوپەیمانی نەسر ئاشكرایكرد، راستەوخۆ دوای پشووی جەژن، گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رادەگەیەنرێت.