"ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی ئێران و داعش له سووریا ده‌مێنێته‌وه"
بۆڵتۆن: ده‌رفه‌تمان بۆ ره‌خساوه فشار بۆ كشانه‌وه‌ی ئێرانییه‌كان بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "تا داعش و هێزه‌كانی ئێران له سووریا بمێننه‌وه، پێویست ده‌كات هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌وێ بمێنێته‌وه".
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا خوازیاره له‌گه‌ڵ هاوتا رووسه‌كه‌ی، نیكۆلای باترۆشیڤ، ئه‌وه‌ی پێویسته گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا و له شاری ئۆرشه‌لیم (قودس)ـه‌وه گوتوویه‌تی: "رووسیا له سووریا گیریخواردووه، ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه پاڵپشتی و هاوكاریی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سووریا بكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێكه له‌به‌رده‌م ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر مۆسكۆ تا هێزه‌كانی ئێران له سووریا بكشێنه‌وه".
بۆڵتۆن ره‌تیكردووه‌ته‌وه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ مۆسكۆ گه‌یشتبنه هیچ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی پلانه‌كانی ئه‌سه‌د بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ئیدلب له ده‌ست چه‌كداره‌كان و گوتوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به توندی وه‌ڵامی هه‌ر به‌كارهێنانێكی چه‌كی كیمیایی و بایلۆژی ده‌داته‌وه كه له‌وێ به‌كاربهێنرێت".