به‌غدادی ده‌ركه‌وته‌وه
"ته‌رازووی سه‌ركه‌وتن و شكست به‌ند نییه به شارێك یان شارۆچكه‌یه‌ك، یان په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی كێ له رووی هێزی ئاسمانی باڵاده‌ستره"
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش، داوای خۆڕاگریی له چه‌كدار و لایه‌نگرانی كردووه‌و دانی به له ده‌ستدانی ئه‌و رووبه‌ره خاكهشدا ناوه كه به‌هۆی گورزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌دا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ی له دهستیانداوهو دووچاری زیانی زۆر هاتوون، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م وتاری رێبه‌ره‌كه‌ی داعشه له ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكی رابردوودا.
به‌غدادی له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه له پێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی میدیایی فورقان بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ته‌رازووی سه‌ركه‌وتن و شكست به‌ند نییه به شارێك یان شارۆچكه‌یه‌ك، یان په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی كێ له رووی هێزی ئاسمانی باڵاده‌ستره و مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و بۆمبی زیره‌كی زۆرتره".
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه كه هێشتا بۆیان ساغنه‌بووه‌ته‌وه ئه‌و تۆماره ده‌نگییه به‌غدادی بووه یان نا.
رێكخراوی داعش تا ساڵێك پێش ئێستا رووبه‌رێكی زۆری خاكی سووریا و عێراقیان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی سه‌ر چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌دا رووبه‌ره‌كه زۆر بچووك بووه‌ته‌وه و ته‌نها له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سك و بیاباندا ماونه‌ته‌وه و زیاتر له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن.
دهنگوباسی ئه‌و په‌یامه ده‌نگییه‌ی به‌غدادیش له كاتێكدایه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندین جار هه‌واڵی كوژران و برینداربوونی رێبه‌ره‌كه‌ی داعش بڵاوبووه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 له مزگه‌وتی نووری له رۆژئاوای مووسڵ ده‌ركه‌وتبوو. به‌ڵام ئێستا ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یێنێت كه هێشتا زیندووه.