كوشتنی كچێكی ئه‌مه‌ریكی تره‌مپ توڕه ده‌كات
"ده‌بێت دیواره‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك درووست بكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
كوشتنی كچه قوتابییه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌لایه‌ن گه‌نجێكی مه‌كسیكییه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای توڕه كردووه‌و جارێكی دیكه داوای درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌كات.
تره‌مپ له كورته ڤیدیۆیه‌كدا كه له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بۆ هه‌تایه ئه‌و گه‌نجه‌ی باشه له خێزانه‌كه‌ی دابڕێنرا، ئێمه پێویستمان به دیواری جیاكه‌ره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها پێویستمان به گۆڕینی یاساكانمانه له بواری سنوور و كۆچ دا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "ئه‌وه‌یه نموونه‌ی چه‌ندین نموونه‌ی هاوشێوه‌یه، تاوان هه‌وڵ ده‌دات له سنووره‌كانمانه‌وه دزه بكات، یاساكانمان خراپترینن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و مایه‌ی پێكه‌نین و گاڵته‌جاڕین".
تره‌مپ ده‌ڵیت: "پێویسته پاره بۆ دیواری جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌كه دابین بكرێت، داوا له زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كانی ناو هه‌ر دوو ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی كۆنگرێس ده‌كه‌م، ده‌سته‌به‌ری ئه‌و پاڵپشتییه دارییه بكه‌ن بۆ ئه‌مساڵ".
تره‌مپ پرسه‌ی خۆیشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و قوتابییه سته‌ملێكراوه كردووه كه به ده‌ستی مه‌كسیكییه‌كه كوژرا.
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٢٢ أغسطس ٢٠١٨
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا كۆچه‌رێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵانی مه‌كسیكی به‌ناوی كریستیان ریڤێرا به كوشتنی قوتابی مولی تیبیتس ته‌مه‌ن 20 ساڵان تۆمه‌تبار كردووه، ئه‌و گه‌نجه مه‌كسیكییه‌ش به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتووه‌ته ناو خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.