ئێران به‌هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌

بەھرام قاسمی: وڵاتانی ئەوروپا دەتوانن ھەڵوێستی ئەمریكا بەرانبەر بە ئێران بگۆڕن.

K24 - هه‌ولێر:

بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیه‌كدا لەگەڵ ته‌له‌ڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەكەی لە بارەی ھەڵوێستەكانی ئەمریكا و گوشارەكانی بۆ سەر ئێران رایگەیاند: "باشترین بژاردە بۆ ئەمه‌ریكا گەڕانەوەیه‌ بۆ رێككەوتننامەی ئەتۆمی و پابەندبوونه‌ بە بەڵێنەكانی.

قاسمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ "بەھۆی بارودۆخی ھەستیاری ناوچەكەوە، ئێران ھیوادارە خوێندنەوەی ئەمه‌ریكا بۆ ئێران و ناوچەكە بگۆڕدرێت و ترامپ ھەڵەكانی رابردووی دووبارە نەكاتەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتوویه‌تی: "رۆڵی وڵاتانی ئەورووپا لە گۆڕینی سیاسەتەكانی ئەمریكا بەرانبەر بە ئێران گرنگە، بەتایبەت رووسیا و چین و وڵاتانی دیكەی ئەوروپی دەتوانن ھەڵوێستی ئەمه‌ریكا بەرانبەر بە ئێران بگۆڕن.