مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له لالیگا به‌ڕێوه‌یه
مێسی له به‌ره‌ی مانگرتووانه و دژایه‌تی بریارێكی لالیگا ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی یاریزانان له ئیسپانیا به دووری نازانێت داوای مانگرتن له یانه‌كان و یاریزانه‌كان بكه‌ن دژی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی لالیگا له ئه‌مریكا.
ئه‌نجومه‌نی یاریزانان له ئیسپانیا داوا له به‌رپرسانی خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ده‌كات ده‌ست له پلانی ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌كی لالیگا له ئه‌مریكا هه‌ڵگرن.
له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی لالیگا گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكا واژۆ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه له هه‌ر وه‌رزێكدا چه‌ند یارییه‌كی لالیگا له ئه‌مریكا بكرێن.
به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی یاریزانه‌كان هۆشداری ده‌داته لالیگا به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره دوور نییه مانگرتن رابگه‌یه‌نن، چونكه پێیانوایه ئه‌م بڕیاره له به‌رژه‌وه‌ندی یاریزانان و یانه‌كان نییه و به‌بێ پرس ئه‌م كاره كراوه.
داڤید ئاگانزۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی یاریزانه‌كان له ئیسپانیا له باره‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌وه روونه یاریزانه‌كان پێشوازی له بڕیاری ئه‌نجامدانی یاریی له ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا ناكه‌ن، پێویسته له‌م بابه‌تانه بۆچوونی هه‌موو لایه‌ك وه‌ربگیرێت، پێموایه ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاریزانان و ناوبژیوانان و هانده‌رانیش ده‌كات، بڕیاری تاك لایه‌نه مانای بێ رێزیه و به هه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپی ده‌زانین.
به‌منزیكانه په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی لالیگا ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان قسه ده‌كه‌ین كه رووبه‌رووی یاریزانان ده‌بنه‌وه، دهرفهتێكییان پێ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه نه‌گه‌یشتینه چاره‌سه‌رێك ئه‌وا بیر مانگرتن ده‌كه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، لیۆنێل مێسی یه‌كێكه له‌و یاریزانانه به توندی دژایه‌تی ئه‌وه ده‌كات كه یارییه‌كانی لالیگا له ئه‌مریكا به‌ڕێوه بچن.