هێڵى ئاسمانى فه‌ره‌نسا گه‌شته‌كانى بۆ ئێران راده‌گرێت

هێڵى ئاسمانى فه‌ره‌نسا بڕيارێكى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئێران ده‌ركرد

K24 – هه‌ولێر:

هێڵى ئاسمانى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، گه‌شته‌كانى بۆ كۆمارى ئيسلامى ئێران راده‌گرێت.

به‌ گوێره‌ى بڕيارى هێڵى ئاسمانى فه‌ره‌نسا، له‌ رۆژى 18ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى داهاتووه‌وه‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى بۆ ئێران راده‌گرێت.

به‌ گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و بڕياره‌ له‌ چوارچێوه‌ى لێكه‌وته‌كانى ئه‌و سزايانه‌وه‌ دێت، كه‌ ئه‌مه‌ريكا به‌سه‌ر ئێرانيدا سه‌پاندوون.