كریستیانۆ: بریاری جێهێشتنی ریال مه‌درید زۆر ئاسان بوو
كریستیانۆ: ریال مه‌درید بووه به‌شێك له رابردوو
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی هانده‌رانی ریال مه‌درید شۆك ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه بڕیاری جێهێشتنی ریال مه‌درید ئاسان بووه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ تۆڕی دازنی وه‌رزشی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت، بڕیاری جێهێشتنی ریال مه‌درید بڕیارێكی ئاسان بوو، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید به‌ده‌ستی هێناوه به گه‌وره و گرنگ وه‌سف ده‌كات.
كریس دووپاتیشیده‌كاته‌وه ریال مه‌درید بووه به‌شێك له رابردوو، له ئێستادا ته‌نیا بیر له یوڤێنتۆس ده‌كه‌مه‌وه و بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ هه‌موو شتێك ده‌كه‌م.
ئه‌م یاریزانه 33 ساڵیه له مانگی رابردوو به گرێبه‌ستێكی 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆس كرد.