"بارسێلۆنا هه‌مان سیاسه‌تی چه‌وتی ریال مه‌درید تاقی ده‌كاته‌وه"
هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی ریال مه‌درید دووباره ده‌كاته‌وه
لە ماوه‌كانی رابردوو و بە نزیکەیی پێش سەردەمی زینه‌دین زێدان، سەرۆک و دەستەی کارگێری و بەرێوبەری ھونەری مەدرید بۆ بەدەستھێنانی نازناو ھەمیشە ھەوڵیان بۆ کڕینی یاریزانی سووپه‌ر ئه‌ستێره‌ی گرانبه‌ها ده‌دا، به‌رده‌وام خه‌زینه‌ی خۆیان بۆ گواستنه‌وه ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا به‌تاڵ ده‌كرد و له كۆتایی وه‌رزیش یانه‌ی شایانه به‌ده‌ستی خاڵی ماڵئاواییان ده‌كرد.
له به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنای ڕکابەری یانە مەدریدیەکە، بە به تێچوویه‌كی كه‌م و بە پشتبەستن بە قوتابخانەی یانەکە کە لاماسایە زۆربه‌ی ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی برده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز و تۆقێنه‌ر باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر خوله گه‌وره‌كانی نێوخۆ و ئه‌ورووپا سه‌پاند.
دواتر كاتێك زێدان ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ریال مه‌دریدی وه‌رگرت، سه‌رده‌مێكی نوێی هێنایه پێشه‌وه، به جۆرێك به كه‌مترین تێچوو زۆرترین ده‌ستكه‌وتی ده‌ستخست.
لە سەردەمی زیزۆ، به‌رپرسانی ریال مه‌درید درکیان بەم ھەڵەیە کرد و باوه‌شیان بۆ یاریزانانه لاوه‌كانی خۆیان و تیپی کاسیا كرده‌وه، ئه‌م پلانه‌ش شكۆی شایانه‌ی گه‌ڕانده‌وه و دووبارە باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر چامپیۆنزلیگ دا سه‌پانده‌وه.
ئێستا بارسێلۆنا هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی ریال مه‌درید دووباره ده‌كاته‌وه و پشتی له یاریزانه لاوه‌كان كردووه و ھەمان سیاسەتی چەوتی پێشووی مەدرید تاقی دەکاتەوە، به‌رده‌وام خه‌ریكی کڕینی یاریزانی بە تەمەن گەورە، یاریزنی نرخی خەیاڵین، له كاتێكدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی بارسێلۆنا نه‌یتوانیوه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو ده‌ستی به چامپیۆنزلیگ بگات و سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی بارسا له نێوان جامی شا و لالیگا قه‌تیس بووه.
ئەگەر یاریزنی نرخی زۆر یان پارە رۆڵی ھەبووایە بۆ بەدەست ھێنانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئەوا دەمێک بوو مانسیتی و پاریس سان جێرمان خاوەنی ناسناوی چامپیۆنزلیگ ده‌بوون.
به‌ڵێن خۆشناو
.jpg)