"سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا ڤاڵڤێردیان له ده‌ركردن رزگار كرد"
یاریزانانی بارسێلۆنا، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه مێسی هۆكاربوونه بۆ مانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كۆتایی وه‌رزی رابردوو زۆر نزیك بووه ڤاڵڤێردی دووربخه‌نه‌وه، به‌ڵام یاریزانانی بارسێلۆنا پشتگیریان كردووه و له پۆسته هێشتوویانه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو بارسێلۆنا ته‌نیا لالیگا و جامی شای برده‌وه، به‌رپرسانی یانه‌كه پلانیان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی داڕشتبوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا دێنه ده‌نگ و شكست به بیرۆكه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لیۆنێل مێسی كاپتنی یه‌كه‌می ئێستای بارسێلۆنا رۆڵی گه‌وره‌ی له فشار دروستكردنه سه‌ر به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی بینیوه بۆ مانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی.
ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له هاوینی 2017 له شوێنی لویز ئێنریكی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنای وه‌رگرت، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ بارسا ناسناوی جامی شا، لالیگا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیای برده‌وه.