ئه‌ردۆغان داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر توركیا ده‌كات
"كه‌س ناتوانێت بمانگۆڕێت تا توركیا له ساڵه‌كانی 2023 و 2053 و 2071 نه‌گاته ئامانجه‌كانی"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/8/2018 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، رایگه‌یاند: "پابه‌ندی و سووربوونی توركه‌كان ده‌بێته ده‌سته‌به‌ری پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر ئابووری توركیا".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ئێمه رووبه‌ڕووی هێرشی سه‌ر ئابوورییه‌كه‌مان بووینه‌ته‌وه، گه‌وره‌ترین ده‌سته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ھێرشانه‌ش، پابه‌ندیی و سووربوونی هه‌موو تاكێكی گه‌له بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و هه‌یبه‌ت و داهاتووی له ده‌ست خۆیدا بمێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "كه‌س ناتوانێت بمانگۆڕێت تا توركیا له ساڵه‌كانی 2023 و 2053 و 2071 نه‌گاته ئامانجه‌كانی".
به‌هۆی كیشه‌ی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016 ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا گرژی تێكه‌وتووه‌و به‌های دراوی ئه‌و وڵاته‌یش به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی دابه‌زیووه.