دڵسۆز عوبێد لە یەکەم قۆناخی ئۆڵمپیکی ئاسیاوە ماڵئاوایی کرد

لە پێشبڕکێی 100 مەتری بەربەست پلەی چوارەمی بەدەستهێنا

دڵسۆز عوبێد تاکە یاریزانی کوردی بەشداربووی ئۆڵمپیکی ئاسیا نەیتوانی بگاتە قۆناخی داهاتوو و ماڵئاوایی کرد.
لە قۆناخی پاڵاوتنەکانی ئۆڵمپیکی ئاسیا کە لە جاکارتای پایتەختی ئیندۆنیسیا بەڕێوە دەچێت، دڵسۆز عوبێد لە پێشبڕکێی 100 مەتری بەربەست پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی پلەکانی یەکەم و دووەم سێیەم بەدەست بهێنێت و ماڵئاوایی کرد.
دڵسۆزی 28 ساڵان کە لەوەتەی ساڵی 2011وە لە ریزی یانەی سیروانی نوێ یاریی دەکات و لەدایکبووی شارۆچکەی پیرەمەگروونە، تاکو یاریزانی کورد بوو بەشداریی ئۆڵمپیکی ئاسیا بکات و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراقی دەکرد، کە پێشتر لەسەر ئاستی رۆژئاوای ئاسیا و عەرەب پێنج مێدالیای جۆراوجۆری بەدەستهێناوە.