به ڤیدیۆ.. بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی لیڤه‌رپوول چی روویدا
محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه پادشای یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد
له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ یانه‌ی لیڤه‌رپوول سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، محه‌مه‌د سه‌ڵاحیش بووه پادشای یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد میوانداریی برایتۆنی كرد، یارییه‌كه‌شی به تاكه گۆڵێكی محه‌مه‌د سه‌ڵامی میسری برده‌وه، گۆڵه‌كه‌ش له خوله‌كی 23ـی گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح له 29 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 29 گۆڵی له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكی گه‌وره‌ی هێرشبه‌ره میسرییه‌كه‌یه و پێشتر هیچ یاریزانێكی لیڤه‌رپوول نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات.
ـ یانه‌ی لیڤه‌رپوول له دوایین 22 یاری له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، 14 سه‌ركه‌وتن و 8 بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه.
ـ له دوایین 20 یاری لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد محه‌مه‌د سه‌ڵاح 10 گۆڵی تۆمار كردووه و به‌شداری 3 گۆڵیشی كردووه.
ـ ئالیسۆنی به‌رازیلی بووه یه‌كه‌م گۆڵپارێز له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ له 3 یاری تۆڕی گۆڵه‌كی به‌خاوێنی هێشته‌وه.