هاوپەیمانی میحوەر: له رێككهوتن لهگهڵ كورد نزیكين
هاوپهیمانێتییهكه زۆربهی كوتله سووننییهكان لهخۆدهگرێت
K24 - ههولێر:
هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی رایدەگەێنێت دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بۆ واژۆکردنی بەڵگەنامەیەک، قۆناخی باشی بڕیوە.
هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنە کوردییەکان بۆ واژۆکردنی بەڵگەنامەیەک، وەک بنەمایەک بۆ بنياتنانهوهی وڵات لەسەر بناخەیەکی تەندرووست، قۆناخی باشی بڕیوە.
وهك له راگهیهندراوهكهدا ئاماژەی بۆكراوه، شکستەکانی رابردوو هۆکار بوون بۆ ئەوەی کێشەکان لە دوای ساڵی 2003ەوە تاوەکو ئێستا چارەسەر نەکرێن.
"هاوپەیمانی میحوەری وەتەنی" زۆربهی كوتله سووننییهكان له خۆدهگرێت، هەروەها رایگەیاندووە دانوستان و کۆبوونەوەی سەرکردەکانیان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بەردەوامن و ئاشکراشی کردووە کە گفتوگۆکان، تاوەکو ئێستا بە ئەنجامی کۆتایی نەگەیشتوون.
ا. م