به‌ ڤیدیۆ.. به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی ناپۆلی ریمۆنتادای به‌سه‌ر میلان دا كرد

مامۆستا وانه‌یه‌كی شۆكی به‌ قوتابییه‌كه‌ی پێشووی به‌خشی

له‌ گه‌ڕی دووه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی له‌ نێو یاریگه‌ی شكستی به‌ ئه‌یسی میلان هێنا، ئه‌م یارییه‌ش به‌ ڕوووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان مامۆستا و قوتابی وه‌سف كرا، به‌وپێیه‌ی ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ناپۆل پێشتر له‌ یانه‌ی میلان راهێنانی به‌ گاتوزۆی كردووه‌.

یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌و یارییه‌دا له‌ خوله‌كی 15 له‌ رێگه‌ی جیاكومۆ بۆناڤێنتۆرا به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م داڤید كالابریا گۆڵی دووه‌می بۆ میلان زیاد كرد.

دواتر ناپۆلی ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئه‌یسی میلان دا كرد و 3 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، سه‌ره‌تا له‌ خوله‌كه‌كانی 53 و 67 پیوتر زیلینكسی پۆڵه‌ندی دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد.

پاشان له‌ خوله‌كی 80 درایس مێرتینیزی به‌لجیكی گۆڵی سه‌ركه‌وتنی ناپۆلی تۆمار كرد، به‌مه‌ش ئانچیلۆتی راهێنه‌ری نوێی ناپۆلی له‌ 2 یاری له‌سه‌ریه‌ك دوو سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.

یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م یارییه‌كه‌ی دواخرا، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین یاری میلان بوو له‌ سێریا ئه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ و یه‌كه‌مین شكستی بوو.