نوێترترین بەرهەمی کەڵاشنیکۆڤ نمایشکرا
بزانە چەکی کەڵاشنیکۆڤ چی بۆ زیادکراوە
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای کەڵاشنیکۆڤ(کڵاشینکۆف)ی رووسی نوێترین بەرهەمەکانی کە رۆبۆتی جەنگی و چەکی پێشکەوتووی تیدایە نمایشکرد.
لە پێشانگای سەربازی نێودەوڵەتی مۆسکۆ کە تیایدا 700 جۆر چەک و ئامرازی جەنگ نمایشکران، کەڵاشنیکۆڤ بەڕۆبۆتێکی جەنگی ئامادەبوانی سەرسامکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئاڕ تی رووسی، رۆبۆتەکە دەتوانێت بە خێرایی 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە چوار سەرنشینەوە رێبکات. خاوەنی بزوێنەرێکی ئەلیکترۆنییە و دەتوانێت لە کەشوهەوای نالەباردا وەک جەنگاوەرێک کارەکانی بکات.
لەگەڵ نمایشی رۆبۆتەکە، کەڵاشنیکۆڤ چەکە ناودارەکەی بەناوی (ئەی کەی) گەشەپێداوە و لە نوێترین کاریشیاندا دووربین و قۆناخی جێگۆڕکی بۆ زیادکراوە، ئەمەش جیا لەوەی شێوە و دیزاینێکی نوێیان پێبەخشیوە.
بڕیارە ساڵی داهاتوو بەرهەمە نوێکانی کۆمپانیای کەڵاشنیکۆڤ بدرێنە سوپای رووسیا و سەربازانیان پێ ئاشنا بکرێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
H.J